سەردێڕ:

خەمۆکی وەرزی چییە وهــۆکـار و چارەسەرەکانی چین؟

PM:05:33:23/10/2024

1332 جار خوێندراوەتەوە

خەمۆکی وەرزی کە بە تێکچوونی سۆزداری وەرزی ناسراوە، جۆرێکە لە خەمۆکی کە لە کاتێکی دیاریکراوی ساڵدا ڕوودەدات، بەزۆری لە وەرزی زستاندا کە کاتژمێرەکانی ڕۆژ کورتترە.


نیشانەکانی خەمۆکی وەرزی بریتین لە هەستکردن بە دڵتەنگی یان بێهیوایی، کەمی وزە، گۆڕانکاری لە خەو و ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی ئارەزووی ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژت لێ دەبینی و ئێستا بەزۆر چێژیان لێ وەردەگریت. لە ماڵپەری .clevelandclinic ئاماژەی بە چەند هۆکار و چارەسەرێک کردووە لەوانە بریتین لە:

1. چارەسەری ڕووناکی،چۆنیەتی کارکردنی زۆرجار ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی تیشکی خۆرەوە هەیە لە مانگەکانی پایز و زستاندا. چارەسەری ڕووناکی بریتییە لە دانیشتن لە بەر خۆردا بە شێوەیەکی گشتی بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠-٣٠ خولەک هەموو بەیانیەک.

2.دژە خەمۆکی: ڕەنگە ڕێگریکەری هەڵبژێردراوی دەرمان بریتی بێت لە دەرمانەکانی (سیرۆتۆنین (SSRI) وەک فلۆکستین (Prozac) یان سێرترالین (Zoloft) بنووسرێت بۆ یارمەتیدان لە ڕێکخستنی باری دەروونی کە دەبێت لەلایەن پسپۆری تایبەتەوە ئەم دەرمانانە بنووسرێت.

4. تەواوکەری ڤیتامین D.هەندێک کەسی تووشبوو بەم نەخۆشییە دەرکەوتووە کە ڕێژەی ڤیتامین D یان کەم دەبێتەوە، کە لە وەڵامی تیشکی خۆردا لە پێستدا بەرهەم دێت. تەواوکەری ڤیتامین D لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی باری دەروونی.

5. گۆڕانکاری شێوازی ژیان وەک وەرزشکردن چالاکیی جەستەیی بەردەوام، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی.














گەلەری