سەردێڕ:

عێراق: بەرهەمهێنانی کارەبا لەمساڵدا گەیشتە زیاتر لە ٢٧ هەزار مێگاوات

PM:01:28:22/10/2024

912 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ١٠ ملیۆن مەتر سێجا بەرهەمی غاز کەمی هەبوو، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هاوینی ئەمساڵدا گەیشتە ٢٧ هەزار و ٤٠٠ مێگاوات.


زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە هاوینی ئەمساڵدا لە رۆژێکدا ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا غاز هاوردە کراوە بۆ دابینکردنی کارەبا.

باسی لەوەش کردووە، لە تورکمانستانەوە رۆژانە ٢٠ ملیۆن مەتر سێجا غاز هاوردە دەکرێت و لە ئێرانیشەوە بەپێی ئەو رێککەوتنەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ کراوە رۆژانە ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا غاز هاوردە دەکرێت.

وتیشی، هاوینی داهاتوو بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەراورد بە ئەمساڵ زیاد دەکەن.













گەلەری