سەردێڕ:

عەتوان عەتوانی: حکومەت کار لەسەر ئامادەکردنی بڕگەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ دەکات

PM:04:52:21/10/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەت کار لەسەر ئامادەکردنی بڕگەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ دەکات، تاوەکو ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەت کار لەسەر ئامادەکردنی بڕگەکانی بودجەی ساڵی داهاتوو دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای ئامادەکردنی؛ لە راپۆرتێکدا بڕگەکان ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت، تاوەکو گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

پێشتریش، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ماددەی ٧٧/ دووەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی داهاتوو کردووە.

وتیشی، وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو میکانیزمە دەستوورییانەی کە لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ پەسەند کراون، خشتەی بودجەی ساڵی نوێ ئامادە دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵپەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر خشتەکانی یاسای بودجە و بڕیاریدا بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤.













گەلەری