سەردێڕ:

ئەنجومەنی راژەى عێراق: لە یاسای بودجەی سێ ساڵیدا ١٥٠ هەزار دامەزراندنمان هەیە

PM:01:09:21/10/2024

916 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی راژەى گشتیی عێراق رایگەیاند، لە یاسای بودجەی سێ ساڵیی فیدڕاڵیدا ١٥٠ هەزار دامەزراندنیان هەیە و دابەشیانکردووە بەسەر پارێزگاکاندا بۆ بەکارهێنانیان بەگوێرەی پێویست.


ئەنجومەنی راژەی گشتیی عێراق لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە، لە سەرجەم پارێزگاکانەوە داواکاری دامەزراندنی زۆریان پێگەیشتووە و ئەوانیش ١٥٠ هەزار دامەزراندنیان هەیە لە یاسای بودجەی فیدڕاڵیدا و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراون.

باس لەوەش کراوە، دەسەڵاتی دامەزراندنیان داوە بە پارێزگاکان و دەتوانن بەگوێرەی پێویستی پارێزگاکە و لەکەرتی گشتی و تایبەت دامەزراندن بکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، داوا لە دەرچوان دەکەن پابەندبن بەو رێنماییانەی کە پێشتر لە پارێزگاکان باسکراون بۆ دامەزراندن.













گەلەری