سەردێڕ:

چی روودەدات ئەگەر دوو رۆژ ددانەکانت نەشۆیت؟

AM:10:02:21/10/2024

9304 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر تەنها بۆ ماوەی رۆژێک یان دوو رۆژ واز لە شۆردنی ددانەکانت بهێنیت، کاریگەری خۆی دەبێت، چ بگات بەوەی بۆ ماوەیەک پشتگوێی بخەی کە وا دەکات بەدەر لە زیان بۆ ددانەکانت کاریگەری مەترسیداری تەندروستی هەبێت.


بەپێی ماڵپەڕی ئیندیا ئێکسپرێس، وازهێنانی رۆژێک یان دوو رۆژ لە شوشتنی ددانەکانت بە شتێکی خراپ دادەنرێت، پشتگوێخستنی پاکوخاوێنی ددانەکانت و فڵچەکردنی ددانەکانت بە بەردەوامی لەوانەیە لێکەوتەی جددی بۆ تەندروستی گشتیت لێبکەوێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا روونکراوەتەوە کە دەم شوێنی ملیۆنان بەکتریایە و بەبێ فڵچەکردنی رۆژانە ئەم بەکتریایانە دەتوانن زۆر ببن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کۆمەڵێک کێشە کە لە بۆنی ناخۆشی دەمەوە تا لەناوچوونی ددانەکان دەگرێتەوە.

گۆڕانکاری دەستبەجێ لە دەمدا روودەدات لە چەند رۆژی یەکەمی نەشۆردنی ددانەکانت یەکەم گۆڕانکاری کە لەوانەیە رووبدات ئەگەر واز لە شوشتنی ددانەکانت بهێنیت بریتییە لە نیشتنی چینێکی تەنک لە کلس لەسەر ددانەکان ئەم چینە پڕە لە بەکتریا و هۆکارێکە بۆ خورانی پووک، کە دەبێتە هۆی هەوکردن و خوێنبەربوونی پووک، زۆر بە ئاسانی پووک دووچاری هەوکردن دەبێت کاتێک دەستیان لێدەدرێت یان دوای ئەو ماوەیە لە نەشۆردنی ددان فڵچەی بەر دەکەوێت.

دەم دەروازەی جەستەیە، بۆیە پشتگوێخستنی پاکوخاوێنی دەم و ددان نەک تەنها دەبێتە هۆی خراپی تەندروستی ددان، بەڵکو کاریگەری لەسەر سیستەمی دیکەی جەستەش هەیە، لەوانە:

١،کێشەی دڵ، باوترین پەیوەندی نێوان خراپی تەندروستی دەم و ددان و نەخۆشییەکانی دڵ بریتییە لە هەوکردنی پووک، کە دەردانی ژەهرەکانە، ئەم ژەهرانە رێگەی خۆیان بەناو خوێندا دەدۆزنەوە و دەگەنە دڵ، لەوێش دەبنە هۆی هەوکردنی ناوپۆشی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک.

٢.شەکرە، هەوکردن لە پووکدا توانای جەستە تێکدەدات بۆ بەکارهێنانی ئەنسۆلین بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ تێکدانی شەکرە ئاڵۆزەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

٣.هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، لە کاتی هەناسەداندا، بەکتریاکانی دەم دەتوانن بەشداربن و وەک هۆکارێکی نەرێنی بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان کاربکەن.













گەلەری