سەردێڕ:

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

AM:09:15:21/10/2024

17988 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە کرایە پشووی فەرمی، بەڵام دابەسکردنی مووچە بەردەوامە و مووچەی ١٢ وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت.


دوێنێ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، سبەی دووشەممە ٢١ی ١٠، دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکاندا.

لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هەرچەندە سبەی پشووی فەرمییە دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی مووچە بەردەوام دەبێت و دەوام لەو بانکانەدا ئاسایی دەبێت کە مووچە تێیاندا دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستپاکی، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تەندروستی و دارایی مووچە وەردەگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتە حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەر ئەو پارەیەدا گرتبوو کە بەغدا بۆ مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کردبوو.













گەلەری