PM:10:26:19/10/2024
1896 جار خوێندراوەتەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەرلین کۆبووەتەوە و پرسە سەرەکییە جیهانییەکانیان تاوتوێ کردووە.
کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شوڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا و کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەرلین کۆبووەتەوە و جارێکی دیکه شەڕی روسیایان له دژی ئۆکرانیا سەرکۆنە کردووە و پلانیان بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی زیاتری سەربازی و ئابووری و مرۆیی بۆ ئۆکرانیا خستۆەتەڕوو.
باسی لەوەش کردووە، بایدن لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا هانی پتەوکردنی
پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و ئەمەریکایدا و خەڵاتی بەرزترین شەرەفی مەدەنی ئەڵمانیای
وەرگرت لەسەر کارەکانی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و ئەمەریکا، هەروەها سوپاسی
ئەڵمانیای کرد.
بایدن لە کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە بەرەو زستانێکی
زۆر سەخت دەڕۆین و نابێت کۆڵ بدەین، دەبێت پشتیوانییەکانمان بۆ ئۆکرنیا پەرەپێبدەین
تا ئۆکرانیا ئاشتییەکی بەردەوام بەدەست دەهێنێت".
هاوکات، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بریاریدا
بە پێدانى یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی دیکە بە ئۆکرانیا، بەمەش بڕی خەرجکراوى
هاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە دەگاتە هەشت ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.