سەردێڕ:

٢٦ ملیۆن سودانی رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە

PM:05:18:19/10/2024

856 جار خوێندراوەتەوە

١٠ وڵاتی رۆژئاوا رایانگەیاند، بەهۆی شەڕی ناوخۆی سودانەوە سودانییەکان رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە و پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە. بەپێی دواین ئاماریش ٢٦ ملیۆن سودانی رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، ١٠ وڵاتی رۆژئاوا کە لەنیویاندا ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا هەیە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی سودانەوە بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەردوو لایەنی بەشدار لە شەڕ ناوخۆی سودان کە سوپای وڵاتەکە و هێزی پشتیوانی خێران رێگری لە هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن بۆ سودانییەکان.

ئەوەش خراوەتە روو، داوا دەکەن بەزووترین کات ئاسانکاری بکرێت بۆ ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ هیچ مەرجێکیش کۆتایی بە رێگرییەکان بهێندرێت و رێز لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بگرن.

لە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٣ـەوە سوپای سودان و هێزی پشتیوانی وڵاتەکە لە جەنگی ناوخۆدان بەهۆی بڕیارێکی عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی سوپای سودان بۆ لکاندنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سوپای وڵاتەوە و کردنیان بە هێزێکی رەسمی لە چوارچێوەی دەوڵەتدا.

دوای ئەو بڕیارە محەمەد حەمدان دەلقو سەرۆکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بڕیارەکەی رەتکردەوە و کودەتای بەسەر سوپادا کرد و جەنگێکی خوێناوی ناوخۆ لە سودان دەستی پێکرد کە بەهۆیەوە تا ئیستا ١١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار سودانی ئاوارە بوون و ٢٦ ملیۆن سودانیش رووبەڕووی خراپی خۆراک و ئاو بوونەتەوە.













گەلەری