سەردێڕ:

چەند رێنماییەک بۆ پاراستنی تەندروستی دەروون

AM:09:30:19/10/2024

1296 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک راهێنان یارمەتی ئارامکردنەوەی دەروون دەدەن لە رێگەی ئازادکردنی فشار و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و بەرەوپێشبردنی باری دەروونی گشتی.


بەپێی ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئەم راهێنانانە بە سەرقاڵکردنی هەردوو جەستە و دەروون و بەرەوپێشبردنی دەردانی ئەندۆرفین و دابەزاندنی ئاستی کۆرتیزۆڵ و گۆڕینی تەرکیز لە نیگەرانییەکانەوە بۆ سەر ساتەوەختی هەنووکەیی کاردەکەن.

هەندێک راهێنان کە یارمەتی ئارامکردنەوەی دەروون دەدەن بریتین لە:

١.راهێنانی هەناسەدانی قووڵ، هەناسەدانی قوڵ یارمەتی هێورکردنەوەی کۆئەندامی دەمار دەدات بە خاوکردنەوەی لێدانی دڵ و ئارامکردنەوەی ماسولکەکان.

٢.مێدیتەیشن، مێدیتەیشن بریتییە لە تەرکیزکردنی دەروون لەسەر شتێک، بیرۆکەیەک، یان چالاکییەکی دیاریکراو بۆ بەدەستهێنانی ئارامیی دەروونی، راهێنانی وەک مێدیتەیشنی زەین یارمەتی دەروون دەدات بۆ ئەوەی ئامادەبێت.

٣پیاسەکردن لەناو سروشتدا، پیاسەکردن لەناو سروشتدا هێوربوونەوەیەکی دەروونی دەبەخشێت بە سەرقاڵکردنی هەموو هەستەکان، ئەو دیمەن و دەنگە ئارامکەرەوەیەی سروشت یارمەتی دەروون دەدات بۆ ئارامگرتن و کەمکردنەوەی ئاستی فشاری دەروونی.

٤. راهێنانی راکێشان، راهێنانی کشانی جەستە یارمەتی ئارامکردنەوەی جەستە و دەروون دەدات لە رێگەی کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان و باشترکردنی سوڕی خوێن، راهێنانی سادەی کشانی جەستە، بەتایبەتی دوای ماوەیەکی زۆر دانیشتن، یارمەتی هێورکردنەوەی کۆئەندامی دەمار دەدات و هەستکردن بە ئاسوودەیی و پشوودان بەرەوپێش دەبات.













گەلەری