PM:11:17:18/10/2024
1956 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا توانیویانە چەند شارۆچکەیەک لە خاکی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکەن و لە ئۆپەراسیۆنەکانیشدا زیاتر لە نۆ هەزار سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەم هەفتەیەدا هیزەکانی روسیا لەڕێگەی دەیان ئۆپەراسیۆنەوە ژمارەیەک شارۆچکەیان لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکانیشدا زیاتر لە نۆ هەزار
سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە جەنگی ئۆکرانیا و
روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، تەنها لە سەرەتای
جەنگەکەدا چەند جارێک شاندی ئاشتی هەردوو وڵات کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتە هیچ رێککەوتنێک.