سەردێڕ:

بۆ دابینکردنی غاز؛ عێراق گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کازاخستان ئەنجام دەدات

PM:05:52:16/10/2024

1016 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە داهاتوودا عێراق گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کازاخستان ئەنجام دەدات بە ئامانجی دابینکردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی شەداد وتەبێژی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ساڵی ٢٠٢٥، لەگەڵ وەزیری کارەبا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەردەوامە و چاودێری وردی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباش دەکەن.

ئەوەشی خستە روو، لە داهاتوودا لەگەڵ کازاخستان گرێبەستێک ئەنجام دەدەن بۆ دابینکردنی غاز بە بڕی تا ٢٠ ملیۆن مەتر سێجا، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا تەرخان دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق لە هەوڵدایە بەرهەمهێنانی غاز لە وڵاتەکەیدا زیاد بکات و بگاتە بەشی خۆبژێوی و چیتر لە دەرەوە غاز هاوردە نەکات.













گەلەری