PM:02:49:14/10/2024
1204 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، زیادکردنی باج پێچەوانەی ئەو دیدەیە کە لەگەڵ لیژنەی باڵای چاکسازی باجدا هاتووە. دەشڵێت، نابێت زیادکردنی باج بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان دروست بکات.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سودانی رێنمایی دەرکردووە بۆ راگرتنی باجە زیادەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی خاوەندارێتی خانووبەرە بە هەموو جۆرەکانیەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زیادکردنی باج پێچەوانەی ئەو
دیدەیە کە لەگەڵ لیژنەی باڵای چاکسازی باجدا هاتووە و پێچەوانەی بڕیاری ژمارە ٢٤٠٧٤یی
ساڵی ٢٠٢٤ی کابینەی حکومەتە.
باس لەوەشکراوە، وەزارەتی دارایی بە پشتبەستن بە ڕێنمایی سەرۆک
وەزیران، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو کەسانە پێکهێناوە کە پەیوەندییان بە دەرکردنی
بڕیاری زیادکردنی باجەوە هەیە، و لیژنەکە لە ئێستادا دەستی بەکارەکانی کردووە.