سەردێڕ:

ئایا ئاو یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات؟

AM:10:08:14/10/2024

1016 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و هاندانی میتابۆلیزم و زیادکردنی سووتانی چەوری و ئەگەر خواردنەوە گازییەکان بە ئاو بگۆڕیت، ئەوا کۆی گشتی کالۆریەکانت کەمدەکاتەوە، ئەمەش رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش.


بەگوێرەی ماڵپەڕی Healthline، خواردنەوەی نزیکەی نیو لیتر ئاو پێش نانخواردن، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی کێشدا، بەو پێیەی:

١ئاو ئارەزووی خواردنت کەمدەکاتەوە، کاتێک ئاوی زیاتر دەخۆیتەوە، کەمتر هەست بە "برسییەتی" دەکەیت، ئاو رەنگە کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی برسێتی هەبێت، ئەمەش یارمەتیت دەدات هەست بە تێربوون بکەیت لە کاتی ژەمەکاندا و ببێتە هۆی کەم خواردنی خۆراک، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

٢ئاو هاندەری میتابۆلیزمە و کالۆری دەسوتێنێت، لەوانەیە ئاو گەرمی لە جەستەدا زیاد بکات، ئەمەش لە بەرامبەردا میتابۆلیزم خێرا دەکات، وزەی زیاترت بۆ دابین دەکات بۆ جووڵە و سووتاندنی کێشی زیادە، خواردنەوەی ئاوی سارد رەنگە ببێتە هۆی سووتاندنی کالۆری زیاتر، ئەمەش بەهۆی ئەو وزەیەی جەستەت بۆ گەرمکردنی ئاوەکە بەکاری دەهێنێت .

٣ئاو کۆی گشتی کالۆری شل کەم دەکاتەوە، گۆڕینی خواردنەوە گازییەکان، یان شەربەتی میوەی شیرینکراو بە شەکر بە ئاو، یارمەتیت دەدات لە کەمکردنەوەی کالۆری.

٤ئاو وەرزشکردن ئاسانتر دەکات، ئەگەر لە گەشتێکی دابەزاندنی کێشدایت، لەوانەیە هەوڵبدەیت چالاکیی جەستەیی زیاتر بۆ رۆژەکەت زیاد بکەیت، ئەمەش پیویستی بە رێژەیەکی گونجاو لە ئاو هەیە، ٢.٧ لیتر ئاو لە رۆژێکدا بۆ خانمان و ٣.٥ لیتر ئاو لە رۆژێکدا بۆ پیاوان، رێژەیەکی گونجاوە.

بەڵام ئەمە کۆی گشتی شلەی خواردن و خواردنەوەکان دەگرێتەوە، نەک تەنها پەرداخێک ئاو و ژمارەکان بۆ هەموو کەسێک وەک یەک نین بڕی ئاوی پێویستت بەندە بە هۆکارەکانی وەک ئاستی چالاکییەکانی رۆژانەت و پلەی گەرمی دەرەوە و ئەو شوێنەی لێی دەژیت.













گەلەری