AM:09:18:14/10/2024
972 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، ٤٨٠ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان واژۆ کردووە بۆ دابینکردنی دەرمانی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و پێداویستییەکانی نەشتەرگەریی.
ساڵح حسناوی بۆ رۆژنامەى سەباح ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا چەندین گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان واژۆ کردووە بۆ دابینکردنی دەرمان و گرنگترینیان واژۆکردنی ٢٤٠ گرێبەستە لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان بۆ دابینکردنی دەرمانی شێرپەنجە و ٢٤٠ گرێبەستی دیکەش بۆ دابینکردنی دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ و پێداویستییەکانی نەشتەرگەریی.
باسی لەوەشکرد،
پلانیان هەیە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا و کارگە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان
بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و بەرهەمهێنانی دەرمان.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
دەرمانەکانی عێراق پشکی هەرێمیشی تێدایە بەڵام حکومەتەکەى پارتى و یەکێتى وەریناگرن
و نەخۆشخانەکانیش دەرمان و پێداویستییان تێدا نەماوە و کۆتا دانەش نەمانی پەتی
دوورینەوەی نەشتەرگەری بوو لە نەخۆشخانەکاندا.