PM:05:06:13/10/2024
1364 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی جوتیاران و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمی خورما، بڕیاریشە تا ساڵی داهاتوو ژمارەی دارخورما بۆ زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دار زیاد بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە رایگەیاند، بەهۆی پاڵپشتی حکومەتەوە، هەنگاوەکان بۆ پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی پەیوەست بە خورما سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بە ئامانجی وەبەرهێنان
لە کەرتی خورمادا، دەستەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی دەستی کردووە بە نۆژەنکردنەوەی
وێستگە کشتوکاڵییەکان و رێککەوتن لەگەڵ کەرتی تایبەتدا.
باس لەوەش کراوە، لەڕێگەی پلانێکی نوێوە کە
لە مانگی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ساڵی داهاتوو ژمارەی دارخورما
لە عێراق بۆ زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دار زیاد دەکرێت.