سەردێڕ:

لە هەفتەی رابردوودا؛ عێراق پێنجەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا

PM:12:52:13/10/2024

828 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی داتاکانی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا کەمی کردووە و لە عێراقەوە ٢٤١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردە کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا لە ١٠ وڵاتی گەورەوە پێنج ملیۆن و ٣٠٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە تێیدا زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردە کرابوو، ٤٣٩ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.

باس لەوەش کراوە، لەدوای کەنەدا، مەکسیک، ڤەنزوێلا و سعودیە، عێراق پێنجەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا.













گەلەری