سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری روسیا: ١٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستووەتە خوارەوە

AM:10:56:13/10/2024

1072 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ١٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتەخوارەوە. ئۆکرانیاش ئاماژەی بەوەکرد، بەهیزترین جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیایان تێکشاندووە.


وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە شەوی رابردوو لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی روسیا ١٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە.

لەبەرامبەریشدا سوپای ئۆکرانیا باسی لەوەکردووە، بەهێزترین جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیایان تێکشکاندووە لە جۆری ئێس ٧٠ و بەرگری روسیاش ڕووداوەکەی پشتڕاست کردەوە.

هاوکات هەر سەبارەت بە جەنگەکە ڤلادمێر پوتن سەرۆکی روسیا ئەوەی خستەڕوو، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە ئۆکرانیان فراوانتر دەکەن لە پێناو دوورخستنەوەی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەکانی روسیا.













گەلەری