سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ئاو بە گەدەی بەتاڵ دەخۆیتەوە؟

AM:09:27:13/10/2024

2976 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەم دواییە، ئاو چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت، بەتایبەتی ئەگەر ڕۆژانە لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە.


بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی توێژینەوەی ژینگەیی و تەندروستیی گشتی بڵاو کراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە خواردنەوەی ئاو جگە لە نەهێشتنی هەستی تینوێتی چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر هەست بە بە ماندوێتی بەردەوام دەکەیت و تووشی هەندێک کێشەی تەندروستی بوویت ئەوا دەکرێت هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ هەندێک خووی هەڵە کە رۆژانە ئەنجامیان دەدەیت، بۆ چارەسەری ئەو کێشانەش رۆژانە بە خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ رۆژەکەت دەستپێبکە، بەم شێوەیەش چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ:

١. هەست بە چالاکی و وزە دەکەیت.

٢. یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

٣. دڵەکزە کەمدەکاتەوە.

٤. تەندروستیی پێست باشتر دەکات.

٥. گەشە و بریقەی قژ زیاتر دەکات.

٦. پارێگاری لە تووشبوون بە بەردی گورچیلە دەکات.

٧. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە.

٨. تەندروستیی مێشک باشتر دەکات.














گەلەری