PM:05:48:12/10/2024
1004 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کردنەوەی بازاڕی ناوەندی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، جگە لە کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان، هۆکارێکە بۆ رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ شەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەت بەردەوام هەنگاوی جددی دەنێت بۆ رێگریکردن لە قۆرخکاری بازاڕ و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و گەنجان بەتایبەتی.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەو چوارچێوەیەدا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە مانگی سێی ئەمساڵەوە، دەستی کردووە بە کردنەوەی بازاڕی
ناوەندی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، کە تیایاندا نرخەکان ٢٠٪ کەمترن بەراورد
بە نرخی بازاڕ.
باسی لەوەش کرد، سەرجەم ئەو خۆراک و شتومەکانەی
کە لە بازاڕە ناوەندییەکاندا بەردەستن، کوالێتیان بەرز و گونجاوە و جێی متمانەن.