سەردێڕ:

یۆنان: ئێستا کۆچبەران لە رێگایەکی نوێی زۆر مەترسیدارترەوە دێنە خاکەکەمانەوە

AM:09:46:12/10/2024

2684 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی یۆنان رایگەیاندووە، ئێستا کۆچەران لە رێگایەکی نوێوە دەچنە خاکەکەیانەوە، کە زۆر لەو رێگایانە مەترسیدار ترە کە لە تورکیاوە کۆچبەران لێی دەهاتن.


حکومەتی یۆنان رایگەیاندووە، لەماوەی دوو رۆژدا گەیشتنی ٢٣٠ پەنابەر لە وڵاتەکەدا تۆمار کراوە، کە لە رێگایەکی نوێی و لە رۆژهەڵاتی لیبیاوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێگایە درێژترە و زۆر مەترسیدارتریشە لەو رێگا باوانەی لە تورکیاوە کۆچبەری لێ بەڕیدەکەوت.
لەوبارەیەوە هێزی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان باسی لەوە کردووە، دوێنێ هەینی، ٧٥ کۆچبەر لە نزیک دوورگەی کریت رزگارکراون، کە لە رۆژهەڵاتی لیبیاوە بە بەلەمێکی تێکشکاو و کۆنەوە بەڕێکەوتبوون.
حکومەتی یۆنانیش ئەوەی خستووەتەڕوو، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هەر ئەگەرێکی زۆربوونی کۆچبەر، کە چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە روو لەو وڵاتە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە کۆمسیاری باڵای بەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، تاوەکو مانگی ١٠ی ئەمساڵ سێ هەزار و ٥٠ کۆچبەر لە رێگای دوورگەی کریتی یۆنانەوە پەڕیونەتەوە.













گەلەری