PM:07:36:10/10/2024
1832 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "onlymyhealth"پسپۆڕانی خۆراک بەگشتی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دوا ژەمی ڕۆژەکەت بەلایەنی کەمەوە دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش خەوتن بخورێت و نابێت ڕاستەوخۆ دوای خواردن بخەویت.
کاتی ژەمەکان زۆر گرنگە چونکە دەتوانێت کاریگەری لەسەر زۆر لایەنی تەندروستی هەبێت وەک هەرسکردن و تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی، بۆیە خواردنی دوای کاتژمێر هەشتی ئێوارە ناتەندروستە و پەیوەندی بە کۆمەڵێک کاریگەری لاوەکییەوە هەیە بەم شێوەیە:
١. دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
٢. ناڕێکی هەناسەدان.
٣. تێکچوونی خەو.
٤. پرۆسەی هەرسکردن تێکدەدات.
٥. هەستیاری ئەنسۆلین زیاد دەکەن.