PM:12:56:09/10/2024
1292 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بە تێكڕا زیاتر لە ٢٦٢ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا تا رادەیەک لەو نرخەدا جێگیرە.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی
بە تێکرا ٢٦٢ ملیۆن و ٦١ هەزار و ٧٧٤ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان
فرۆشتووە، نزیکەی حەوت ملیۆنی بەشێوەی کاش و زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن و ٢٦١ هەزار دۆلایشی
بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
دوا بەدوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گۆڕانکاری بەسەر
نرخی دراو و نەوتدا هات و هەردووکیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە، بەجۆرێک نرخی
١٠٠ دۆلار گەیشتە خانەی ١٥٤ هەزار و ١٥٥ هەزار.