سەردێڕ:

بۆ رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە؛ بانکی رافیدەین گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکات

PM:06:55:08/10/2024

1524 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق ٤٠ـەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە چوو کە تێیدا دۆخی وڵات بە گشتی تاوتوێ کرا و چەندین بڕیاری نوێ و گرنگ دران.


هاوکات، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، هەنگاوەکانی حکومەت بۆ بەرەوپێشبردن و چاکسازیکردن لە کەرتی بانکی، پیشەسازی، وەبەرهێنان، گواستنەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ چاکسازیکردن لە کەرتی دارایی و بانکیدا، رەزامەندی لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێک لەنێوان بانکی رافیدەین و کۆمپانیای ( کەی ٢ ئینتێگریتی) درا بۆ رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە.

باسی لەوەش کرد، بەپێی بڕگەکانی یاسای ٤٥ـی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ خزمەتگوزاریی دەرەوە و رێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە کونسوڵگەرییەکان لە ساڵی ١٩٦٣، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی عێراق لە شاری گلاسگۆی بەریتانیا.

ئەوەشی خستە روو، لەبواری وەبەرهێنانیش، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی سەنتەری بازرگانیی عێراق لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، هاوکات گرێبەستێک لەنێوان کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراقی و کۆمپانیایەکی ئیسپانیدا واژۆ کرا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری بەسڕە-شەلەمجە.

وتیشی، ئەنجومەنی وەزیران رۆژی ٣ـی ئازاری هەموو ساڵێکی وەک رۆژی نیشتیمانیی ژنان لە عێراق پەسەند کرد.













گەلەری