راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلانێکیان داناوە بۆ دروستکردنی ١٤ هەزار خوێندنگە لەرێگای وەبەرهێنەرانەوە، کە حکومەت هاوکاریان دەبێت لە دروستکردنیدا.
عەدنان سەراج راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە رایگەیاندووە، ١٤ هەزار خوێندنگە دروستدەکەن لەرێگای پلانێکی نوێوە، کە تیایدا وەبەرهێنەران لەلایەن حکومەتەوە زەویان بۆ دابیندەکرێت و وەبەرهێنەرەکانیش قوتابخانەی لێدروست دەکەن و بۆماوەی ١٥ ساڵ بە کرێ پێیان دەدرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە پلانێکی دیکەشدا وەبەرهێنەران ١٠ هەزار قوتابخانە دروستدەکەن، کە حکومەت
لە بەرامبەردا بۆ هەر خوێندکارێک بڕێک پارەی دیاریکراو دەدات بە وەبەرهێنەرەکە.
باسی لەوەشکردووە،
لە ئێستادا عێراق پێویستی بە نۆ هەزار و ٦٠٠ قوتابخانە هەیە، پێشنیازی دروستکردنی
چوار هەزار قوتابخانەی دیکەشیان داوە بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
و ئەویش پەسەندی کردووە.
وتیشی، بەپێی
پلانەکان، ٤٠٠ قوتابخانەیان لەماوەی دوو ساڵدا تەواو دەکرێن و دەتوانرێت دەست
بکرێت بە دەوامکردن تیایاندا.