PM:01:54:28/09/2024
15384 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رافیدەین، پێدانی قەرزی خانووبەرەی بە هاوڵاتیان و مووچەخۆران بە بەهای ١٥٠ ملیۆن دینار راگەیاند، لەگەڵ کەمکردنەوەی رێژەی سوود.
بانکی رافیدەین رایگەیاند، قەرزی خانووبەرە دەداتە فەرمانبەران و مووچەخۆران کە بڕی قەرزەکەش لەنێوان ١٥ بۆ ١٥٠ ملیۆن دیناردایە.
ئاماژی بەوەشکردووە، قەرزەکە بە سێ جۆر دەدرێتە فەرمانبەران
و هاوڵاتییان و خانەنشینان کە رێژەی سوودەکەی دەگاتە ٦٪ و قەرزەکە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ
دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، قەرزەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە
مووچەکانیان لە بانکی رافیدەین بەبانکی کراوە، هەروەها پێویستە ماستەرکارت و تاپۆیەکی
خانوو وەک بیمە پێشکەش بکەن.