AM:10:21:28/09/2024
11364 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردەوە، سبەی بەغدا پارەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی هەشتی هەرێم رەوانە دەکات، چاوگێکیش لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەغدا پارە رەوانە دەکات بە مەرجى رادەستکردنى داهاتى ناوخۆ.
ئاژانسە عێراقییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ هەرێم، لە هەمان رۆژدا لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
باسی لەوەش کردووە، بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی
مانگی هەشت بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت و چەند رۆژێکیش دواتر پارە بۆ مووچەی
مانگی نۆ دەنێردرێت.
پێشتر ئێن ئاڕ تی ئەوەی ئاشکرا کرد، کە پارتی و یەکێتی رێککەوتنیان
کردووە بۆئەوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت
بخەنە سەرەتای مانگی ١٠ و وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری بهێنن، داواشیان کردووە
مووچەی مانگی نۆش لە بەغداوە بێت، تا بڵێن لەم بانگەشەی هەڵبژاردنەدا دوو مووچە
دابەش دەکەن.