سەردێڕ:

بازرگانیی عێراق: دەستمان بە ئامادەکردنی پشکی هەشتەم بەشەئاردی ئەمساڵ کردووە

PM:05:56:27/09/2024

1008 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە، کارگەکانی دانەوێڵە دەستیان بە ئامادەکردنی پشکی هەشتەم بەشەئاردی ئەمساڵ کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەچوارچێوەی پلانی دابەشکردنی پێکهاتەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان، کارگەکانی دانەوێڵە دەستیان کردووە بە ئامادەکردن و جیاکردنەوەی پشکی هەشتەم بەشەئاردی ئەمساڵ بۆ پارێزگاکان.

باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا تیمەکانی سەرپەرشیار چاودێری پڕۆسەکە دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە جیاکردنەوەی پشکەکە بەبێ کەموکوڕی و گەیشتنی بە بریکارەکانی خۆراک و هاوڵاتیان.

ئەوەشی خستووەتە روو، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە، بەگوێرەی پێویست بەشەئاردەکە بەسەر بریکارەکانی خۆراک و لەوێشەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی خۆراک بوونی نییە و بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بەگوێرەی پێویست دابین کراوە.













گەلەری