سەردێڕ:

راوێژکاری دارایی سودانی: هیچ کێشەیەک لە مووچەدا نییە

PM:07:56:22/09/2024

1428 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران لە عێراق زامنکراوە و کێشەکانی تایبەت بە نرخی نەوتیش کاریگەریان لەسەر مووچە نابێت و کاتین و چارەسەر دەبن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، هیچ کێشەیەک مووچەدا نییە و لە عێراق دابینکردنی مووچە و چاودێری کۆمەڵایەتی و سەبەتەی خۆراک و دەرمان کاری لەپێشێنەی حکومەتە.

ئەوەشی خستە روو، حکومەت بەرپرسە لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و سەرجەم مووچەخۆران و پابەندە بەو بەرپرسیارێتییەوە و لە کاتی خۆیدا مووچە دابەش دەکرێت.

پێشتریش، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نابێت و ئامادەکارییان کردووە بۆ زامنکردنی مووچەی ساڵی ٢٠٢٥ و پێیویستی بە چەند رێکارێکی دارایی هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە یەکی مانگ و لە سەرەتای مانگی نۆدا عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران کردووە بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە.













گەلەری