AM:09:03:21/09/2024
2428 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێتە نیویۆرک و سەردانەکەشی بەمەبەستی بەشداریکردن دەبێت لە ٧٩یەم خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی عێراق جێدەهێڵێت و دەچێتە نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە ٧٩یەم خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
هەرچەندە
ناوەڕۆکی وتاری عێراق ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە راگەیەنراوەکەی نووسینگەی سودانیدا
ئەوەش هاتووە، بڕیارە سەرۆکوەزیران لە پێشکەشکردنی وتاری عێراقدا لەبەردەم سەرکردە
و نوێنەرانی وڵاتە جیاوازەکان، باس لە زیادکردنی هاوکارییەکان و رووبەڕووبوونەوەی
ئاستەنگەکانی بەردەم وڵاتەکە، هەروەها جەخت لە پابەندییەکانی وڵاتەکە بە چەند
پرسێکی جیهانییەوە بکات.
دوابەدوای
کۆبوونەوەکەش، بڕیارە سودانی لەگەڵ چەندین سەرکردە و سەرۆکوەزیرانی وڵاتاندا
کۆببێتەوە و گفتوگۆ بکەن، لەناویشیاندا ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی
چەندین رێکخراوی جیهانی و دەزگای نێودەوڵەتی و نەتەوەیی.
لەدوای
سەردانەکەی ١٤ی نیسانی ئەمساڵ کە لەسەر بانگهێشتی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئەمە
دەبێتە دووەم سەردانی سودانی بۆ ئەمریکا.