سەردێڕ:

ئەلینا رۆمانەوسکی: عێراق دەتوانێت ببێتە خاوەن مۆدێلێکی ئابووری سەرکەوتوو

PM:05:22:18/09/2024

1280 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، عێراق دەتوانێت ببێتە خاوەن مۆدێلێکی ئابووری کە بە وڵاتانی دیکە بە نمونە وەری بگرن. دەشڵێت"دوو ملیۆن دۆلارمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا لە عێراق تەرخان کردووە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەلینا رۆمانەوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، عێراق دەتوانێت ببێتە خاوەن مۆدێلێکی ئابووری کە بە وڵاتانی دیکە بە نمونە وەری بگرن و لەگەڵ رێکخراوە عێراقییەکان کار دەکەن بۆ گەیاندنی ئاوی خاوێن بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس.

باسی لەوەش کرد، عێراق لە قۆناغێکی گرنگی دەستپێکردنی گۆڕانکاری و رووبەڕووبوونەوەی گۆرانی کەش و هەوادایە و دەتوانێت ببێتە خاوەنی مۆدێلێکی سەرکەوتووی ئابووری.

ئەوەشی خستە روو، بە هاوکاری رێکخراوەکانی یونیسێف و بەرنامەی جیهانی خۆراک

دوو ملیۆن دۆلاریان بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی گۆڕانی کەش و هەوا لە عێراق تەرخانکردووە.

ئەلینا رۆمانەوسکی راشیگەیاند، ئەمریکا بەردەوم دەبێت لە هاوکاریکردنی عێڕاق بۆ دانانی مۆدێلێکی سەرکەوتووی ئابووری کە بتوانێت رووبەڕووی گۆڕانی کەش و هەوا ببێتەوە.













گەلەری