سەردێڕ:

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: ٢٣٥ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان

PM:08:12:16/09/2024

1104 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ٢٣٥ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان. دەشڵێت، بڕی چوار ملیۆن دینار دراوەتە ئەو خێزانانە.


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ٢٣٥ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە شەنگال و نەینەوا.

ئەوەشی خستووەتە روو، بڕی چوار ملیۆن دینار وەک هاوکاری و هاندان دراوەتە ئەو خێزانانە و هەر خێزانێکیش بگەڕێتەوە ناوچەکەی خۆی ئەو هاوکارییەی پێ دەدرێت.

یەکشەممەی رابردووش، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ١٦٤ ئاوارە لە کەمپی بەحرکە لە سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە سەڵاحەدین و نەینەوا.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی تەمموز، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و دواهەمین کەمپ لە ناوچەی عەربەت لە سنووری سلێمانی داخراوە و هیچ کەمپێک لەسنووری سلێمانی بوونی نەماوە، بەڵام هێشتا چەند کەمپێکی سنووری دهۆک و هەولێر ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و کار بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەش دەکرێت.













گەلەری