سەردێڕ:

حکومەتى کاربەڕێکەر ناردنى لیستى مووچەى مانگی هەشتى بۆ هەفتەى داهاتوو دواخست

PM:11:00:15/09/2024

18872 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، رەنگە هەفتەى داهاتوو شاندێکی حکومەت بچێتە بەغدا و لیستی مووچە لەگەڵ خۆیان ببەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێکى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، رەنگە هەفتەى داهاتوو شاندێکی حکومەت بچێتە بەغدا و لیستی مووچە لەگەڵ خۆیان ببەن بەوەش هەرێم دووبارە ناردنی لیستی مووچەی بۆ بەغدا دواخست.

پێشتریش،چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار بوو هەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەمان بۆ بنێرێت، بەڵام ماوەی هەفتەیەکە چاوەڕوانن و تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی بۆ نەناردوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، ناردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان، پەیوەندیدارە بەوەی کە هەرێم بە زوویی لیستی مووچەیان بۆ بنێرێت.

هاوکات، سەڵاح بوشی، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی عێراق هەموو ئامادەییەکی بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی هەرێم دەربڕیوە، چارەسەری کێشەکەش، لە ئێستادا لای هەرێمە.
نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند بڕیاریان داوە
لە نزیکترین دەرفەت لە هەفتەی داهاتوودا کە دەکاتە ئەم هەفتەیە،لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفیان رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بکرێت و لە بەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی پێشوو بنێرێت کە خەرجکردنی راگیرابوو، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی هەشت لە هەرێم دابەش بکرێت و ئامادەکاریی پێویستیش بۆ مووچەی مانگی ٩ هاوتای مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بکرێت.














گەلەری