سەردێڕ:

عێراق لە رێگای زیرەکی دەستکردەوە دەروازە سنورییەکان کۆنترۆڵ دەکات

PM:08:37:15/09/2024

1596 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی ساڵێکە لەسەر داواکاری ئەمریکا، عێراق دەستی بە سیستمی ئەلیکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان کردووە بەڕێوەبەری گشتی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لەمەودوا پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن لە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی عێراق و هەرێم.


ئەمڕۆ یەکشەممە، حسێن عەکیلی، بەڕێوەبەری گشتی دەروازە سنورییەکانی عێراق لەبارەی تەکنەلۆژیایی زیرەکی دەستکردەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا توانیویانە کە ٣٠٪ ئەو کەسانەی لە دەروازە سنورییەکان کاردەکەن لەسەر زیرەکی دەستکرد راهینانیان پێکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەیانەوێت کە سوودمەندبن لە تەکنەلۆژیا و بۆ ئەو مەبەستەش یەکەم هەنگاویان پشتبەستنە بەو تەکنەلۆژیایە کە بەرێژەی ٧٠٪ مەترسییەکانی هەڵەکردن لە مامەڵەداراییەکانی هاوردەکردن بۆ ناوخۆی عێراق و هەرێم کەمدەکاتەوە.

باسی لەوەش کرد، لەکۆی ٢١ دەروازەی سنوری لە خاکی عێراق و هەرێم ٩ دەروازەیان سیستمی زیرەکی دەستکردیان بۆ دابینکراوە و ئەوەش ئەگەرەکانی گەندەڵی و چاوپۆشی بەتەواوی ناهێڵێت. وتیشی، " عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکان بە تەواوی کۆنترۆڵبکات، بۆ ئەومەبەستەش مامەڵە داراییەکان کراون بە ئەلیکترۆنی".

پێشتریش بانکی رافیدەین رایگەیاند، لەماوەی سێ مانگدا توانییانە زیاتر لە سێ دەروازە سنوری لە پارەدانید ەستییەوە بگۆڕن بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئەوەش بەتەواوی داهاتی ئەو دەروازانە دەگەڕیتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، هەنگاوەکانیشیان چڕترکردووەتەوە و بڕیارە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥ سەرجەم دەروازی سنورییەکان بکرێن بە ئەلیکترۆنی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەیزرانی

عێراق رۆژی ١٥ـی نیسان رۆشتنە ئەمریکا و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانیان، لە رۆژی ٢٧ـی نیسان دەتبەکۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان کراوە و بۆ ئەومەبەستەش هەریەک لە وڵاتانی ئیتاڵیا،ئیسپانیا،ئەمریکا هەماهەنگی عێراق دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی ٢٠ـی تەمووز تەواوی رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنید ەروازە سنورییەکان لەلایەن عێراق،ئێران و عێراق، تورکیا تەواوکران و لە ئێستاشدا هەوڵ بۆ هاوتاکردنی تەواوی سیستمی دەروازە سنورییەکانی هەرێم وعێراق دەدرێت.













گەلەری