سەردێڕ:

بانکی ناوەندی: نزیکەی ٧٠ بانکی دیجیتاڵیی داواکاری مۆڵەتیان پێشکەشکردووین

PM:12:28:14/09/2024

3148 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ٦٠ بۆ ٧٠ بانکی دیجیتاڵیی جیهانیی داواکاری مۆڵەتیان پێشکەش بە بانکی ناوەندی کردووە و داواشیان کردووە بەژداربن لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری دیجیتاڵی عێراق.


عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆنفرانسی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەرەو سەقامگیری دارایی رایگەیاند، ٦٠ بۆ ٧٠ بانکی دیجیتاڵی کە لە جیهاندا متمانەپێکراو و بەربڵاون داواکاری مۆڵەتی کارکردنیان پێشکەشی بانکی ناوەندی عێراق کردووە.

وتیشی، ئەو بانکانە جوڵەی دارایی ساڵانەیان لەنێوان ٥ بۆ ٧ ترلیۆن دۆلاردایە و ئەوەش هەماهەنگی لە پەرەپێدانی ژیرخانی دیجیتاڵ بانک و سیستمی چاکسازی پارەدانی ئەلیکترۆنی عێراق دەکات.

عەلی عەلاق ئەوەشی روونکردەوە، ئەوان لێکۆڵینەوەی زۆریان ئەنجامداوە و کاتیان ویستووە تاوەکو بگەنە دەرئەنجامی پێدانی مۆڵەت بەو بانکانە، چونکە بانکە دیجیتاڵییەکان چەندە سوود بەخشبن دەکرێت زیان بە پێگەی ئابووری وڵاتەکە بگەیەنن، بۆیە نەیانویستووە راستەوخۆ مۆڵەتیان پێبدەن. وتیشی، "هاوڵاتیانی عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی سوودمەند دەبن لە جوڵە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایانە".













گەلەری