AM:10:11:13/09/2024
1124 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی کاری پەرلەمان رایگەیاند، کاردەکەن بۆ گواستنەوەی ئەو گەنجانەی هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان و وەزارەتەکانی حکومەت.
زەینەب ئەلجیاشی ئەندامی لیژنەی کار و کۆمەڵگەى مەدەنى لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی راگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەو گەنجانەی کە تەمەنی کارکردنیان هەیە و چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتەکانی حکومەت و بە گرێبەست دایاندەمەزرێنن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لەم ڕێگەیەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
دەیانەوێت سوود لە وزەی گەنجان وەربگرن بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتە جیاوازەکانی وڵات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق رایگەیاندووە، دوو
ملیۆن و ٩٣ هەزار خێزان هاوکاریی
دارایی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.