AM:08:23:10/09/2024
1156 جار خوێندراوەتەوە
بەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکانی ئوردن دەستی پێکرد، زیاتر لە پێنج ملیۆن ئوردنی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ١٣٨ ئەندامی نوێی پەرلەمان و بەپێی میدیاکانی وڵاتەکە ئاستی بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنەدا زیادی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئودنییەکان ١٣٨ ئەندامی نوێی پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن و میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن، لەم هەڵبژاردنەدا هاوڵاتیان زیاتر بەشدارییان کردووە بەهۆی ئەوەی دەیانەوێت گۆڕانکاری لە سیاسەتی وڵاتەکەیان بکەن.
میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە،
ئوردنییەکان ناڕازین لە سیاسەتی وڵاتەکەیان بەرامبەر جەنگی غەززە و بۆ گۆڕینی ئەو
سیاسەتەش ئەمڕۆ چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
باسیان لەوەش کردووە، لەم هەڵبژاردنەدا
ئوردن دابەش کراوە بەسەر ١٨ بازنەی هەڵبژاردندا و هەزار و ٦٤٠ کاندید رکابەری
لەسەر بەدەستهێنانی ١٣٨ کورسی پەرلەمان دەکەن.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، بۆ ئەم هەڵبژاردنە یاسای نوێی هەڵبژاردن بەکاردێت و ٥.١
ملیۆن ئوردنی بەشدار دەبن و ئەنجامەکانی لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئاشکرا دەکرێن.