PM:08:09:08/09/2024
80400 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێك لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری هەرێم و شاندی بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە کێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر بکرێت و داوای داتای سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی لە حکومەتی کاربەڕێکەر کردووە، بەڵام هەرێم ئامادە نەبووە پێی بدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری هەرێم و شاندی عێراق چاوگێک لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەی خستووەتە روو، کۆبوونەوەکە هەلێکی مێژووییە بۆ بەدیهێنانی جێگریی دارایی لەنێوان هەرێم و بەغدا.
تەیف سامی راشیگەیاندووە، بەهێزکردنی
هاوکارییەکانی نێوان هەرێم و عێراق گرنگە بۆ گەیشتن بە چارەسەری یەکجاری بۆ کێشە
هەڵپەسێردراوە دارییەکانی نێوانیان.
هاوکات، وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەکەدا داوای داتای سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی لە حکومەتی کاربەڕێکەر کردووە،
بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر ئامادە نەبووە داتا و ناوی سەرجەم موچەخۆران بداتە شاندی
بەغدا،
چاوگەکە باسی لەوەش کرد، تەیف سامی داوای چارەسەری کێشەی لیستی موچەی کردووە تا بڕیاری
خەرجکردنی بدات و وتویەتی چاوەڕوانن
کێشەکانی لیستی موچەی هەرێم چارەسەربکرێت.