سەردێڕ:

عەلی عەلاق: تەنیا ژمارەیەکی دیاریکراو بانکی دیجیتاڵی مۆڵەتییان پێدەدرێت

PM:07:44:09/10/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، بانکەکەیان ژمارەیەکی بەرچاو داواکاری بۆ دامەزراندنی بانکە دیجیتاڵییەکان وەرگرتووە، کە نزیکەی ٨٠ داواکاری دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، "سەرەڕای زۆری ژمارەی داواکارییەکان، مۆڵەت تەنیا بە ژمارەیەکی دیاریکراو دەدرێت، چونکە ژمارەی بانکە دیجیتاڵییەکان لە وڵاتانی دیکەشدا هەمیشە لە چوار بانک تێپەڕ ناکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بانکی ناوەندی پڕۆسەیەکی وردی پێداچوونەوەی دەستپێکردووە کە پشت بە توێژینەوەی بازاڕ، سرووشتی کار و ئەزموونی جیهانی دەبەستێت".

وتیشی، بۆ دڵنیابوون لە شایستەیی و باشترین پێوەرەکان، کۆمپانیای نێودەوڵەتی "ئۆلیڤەر وایمان" لەم پڕۆسەیەدا بەشدار کراوە بۆ پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی مۆڵەتدان، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی بدرێت و ناوی ئەو بانکانە رابگەیەنرێت کە مۆڵەتیان پێدەدرێت.













گەلەری