PM:05:29:10/09/2025
60804 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ئەفغانستان لە نوێترین بڕیاریدا لە ویلایەتی پاکتیکا کە یەکێکە لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە، سەردانی زاوای بۆ ماڵی خەزوری لە پێش ئاهەنگی هاوسەرگیری و تەنانەت لە رۆژی هاوسەرگیریشدا قەدەغە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، رۆژنامەی هەشتی (سبوح)، کە رۆژنامەیەکی ئەفغانییە، بڵاویکردووەتەوە، جگە لە قەدەغەکردی چوونی زاوا بۆ ماڵی خەزورانی، تاڵیبان بڕی مارەیی بۆ پیاوانی سەرو تەمەن ٤٠ ساڵیش زیادکرد.
هەروەها
لەبڕیارەکاندا، بڕی مارەیی بۆ هاوسەرگیری دووەم دیاری کراوە و هەر پیاوێک بیەوێت
هاوسەرگیری دووەم بکات، پێویستە بڕی ٥٠٠ هەزار ئەفغانی کە دەکاتە زیاتر لە حەوت هەزار دۆلار بکاتە مارەیی بۆ بوکەکە.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بەو سنووردارکردنانەی بڕیاری لەسەردراوە، لە سێ ئۆتۆمبێل
زیاتر ناتوانن بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیری بکەن.