PM:08:17:06/09/2024
29016 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کەوتوون، لیستی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتووەتە بانکەکانی هەرێم، بەڵام تا ئەم ساتە وادەی دابەشکردنەکەی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دیاری نەکراوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئێستادا لیستی ئەو هاوکارییەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ مانگی هەشت دابین کراوە، گەیشتووەتە بانکەکانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئەم ساتە وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکە بەسەر
هێزەکانی پێشمەرگەدا دیاری نەکراوە و بە بانکەکان نەوتراوە کەی دەتوانن دەست بکەن بە
دابەشکردنی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەش کرد، بۆ ئەم مانگە هاوپایمانان بڕی ٣٨٦ هەزار دینار هاوکاری بۆ هەر پێشمەرگەیەک دیاری کردووە، چەند ناوێکی دیکەشیان بۆ لیستەکە زیاد کردووە تاوەکو ئەوانیش لەمەودوا بێبەش نەبن لە هاوکارییەکە.
ئەوەشی خستە روو، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا ناوی ئەو لیوایانە بڵاوبکرێتەوە کە بۆ لیستەکە زیاد کراون تاوەکو
لەمەودوا سوودمەند بن لە وەرگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان.
هێرش قادر- هەولێر