سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ١٢

PM:05:30:11/01/2025

75492 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دا مووچەى ئەمساڵ زامنکراوە. هاوکات، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراقیش رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ١٢ خەرج دەکرێت


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، پێموایە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.
هاوکات، لەکۆبوونەوەی لیژنەی دارایی عێراق، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دڵنیای دا کە مووچەی ئەمساڵ زامنکراوە.













گەلەری