ئاگرکوژێنەوەکانی کالیفۆرنیا بە پاڵپشتی هێزی مرۆیی و کەلوپەلی تازە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەگەری ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی باشووری کالیفۆرنیا لە کاتێکدا کە كەشناسی ئەمریکا رایگەیاند رەشەبایەکی بەهێز ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە لە رۆژانی داهاتوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـێی ٢٠٢٥، ئەنتۆنی مارۆن، سەرۆکی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەی لۆس ئانجلس وتی ئاگرکوژێنەوەکان " بەتەواوەتی ئامادەن " بە بەراورد بەو کاتەی زنجیرە ئاگرکەوتنەوەکە سەریانهەڵدا، بەڵام رەشەبا لەوانەیە دەسەڵاتداران ناچار بکات ئەو فڕۆکانە رابگرن کە لە ئاسمانەوە ئاو بەردەدەنە خوارەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەم جۆرە سنووردارکردنانە لە بەشێک لە هەفتەی رابردوودا جێبەجێ کرابوون
کاتێک چوار ئاگری گەورە کەوتنەوە، ئەو ئاگرانە پێکەوە زیاتر لە ١٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان
سوتاندووە.
هەروەها،
ئاگرکوژێنەوەکان ئاگرێکیان بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کردووە، هاوکات ئاگرێکی دیکەش لە
باکووری لۆس ئانجلس لە سەدا ٩٧ ی کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئەوە
لەکاتێکدایە، ئاگرەکان بوونەتە هۆی گیان لە دەستدانی ٢٤ کەس، هاوکات بەرپرسان بەردەوامن
لە گەڕان بە دوای دەیان کەسی دیکەدا کە رەنگە بێسەروشوێن بووبێتن.
هاوکات،
نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە ناوچەکەدا لە ژێر فەرمانی چۆڵکردندا ماونەتەوە و جۆو بایدنی
سەرۆکی ئەمەریکاش بەڵێنی پشتیوانی زیاتری فیدڕاڵی کرد و وتی " هەموو شتێک دەکەین
بۆ یارمەتیدانتان تاوەکو لەم بارودۆخە رزگارتان بێت".