سەردێڕ:

عێراق و بەریتانیا؛ رێککەوتنێکی مێژوویان بە بەهای نزیکەی ١٥ ملیار دۆلار واژۆکرد

PM:04:36:14/01/2025

7100 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا،"رێککەوتنێکی مێژوویی" هاوبەشی و هاوکارییان واژۆکرد، کە رێککەوتنێکی فراوانە سەبارەت بە هاوکاری بازرگانی، ئابووری و به‌هاكه‌ی ١٥ ملیار دۆلارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دوای كۆبوونەوەكەیان لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئاماژەیان بە رێككەوتنێكی هاوبەشی و هاوكاری مێژوویی كردووە، كە رێككەوتنێكی فراوانە لەبارەی بازرگانی و هاوكاری ئابووری و ستراتیژی.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، سودانی و ستارمەر رێككەوتوون لەسەر چەردەیەك رێككەوتنی بازرگانی بە بەهای (١٢.٣) ملیار جونییەی ئیستەرلینی، كە دەكاتە نزیكەی (١٥) ملیار دۆلار.

هاوکات، ئەو رێککەوتنەش زیاترە لە (١٠) هێندەی كۆی بازرگانی دووقۆڵی نێوان بەریتانیاو عێراق لە ساڵی رابردوودا، كە پرۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و كارەباو هێڵی شەمەندوفێرو كەرەستەی چاودێری سنوورەكان و پەیوەندی بێتەل و چەندین پرۆژەی تر لە خۆدەگرێت.

سەرەڕای پێشخستنی پەیوەندی و هاوكاری لەگەڵ عێراق و لەبوارەكانی ئاسایش و بەرگری ، كۆچ و تاوانەكانی كۆچی رێكخراو و ئاشتی و ئاسایش و ژینگەو كەشوهەواو، هاوكاری وەرزشی.













گەلەری