سەردێڕ:

زانیاری لەسەر مووچە

PM:11:40:13/01/2025

63956 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی عێراق ژێر بەڕەى هێنایەسەر بەڕە و دەڵێت بۆ مووچەى ١٢ مانگەکەى ٢٠٢٤، ١١ ترلیۆن و ٥٦١ ملیار دیناری ناردووە، هەرێم خۆى بەرپرسیارە مووچەى مانگى ١٢ی دابەشنەکردووە. حکومەتى کاربەرێکەریش تائێستا بەفەرمى وەڵامى نەداوەتەوە.


بەغدا ژێر بەڕەی خستە سەر بەڕە و دەڵێت، پارەی تەواوی مووچەی ساڵی رابردوویان ناردووە، بەڵام هەرێم خۆی دابەشی نەکردووە. لەم نێوەندەشدا نزیکەی ترلیۆنێک دیناری پارەی مووچەی مانگی ١٢ دینار نییە.

لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، جارێکی وەزارەتی دارایی عێراق هاتە دەنگ و رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١١ تریلیۆن و ٥٦١ ملیار دیناریان بۆ هەرێم ناردووە کە مووچەی ١٢ مانگی تەواوە، بە کوردی و بە کورتی بەغدا دەڵێت حەق و حسابی مووچەی لەگەڵ هەرێم داخستووە.

هەر لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە،ساڵی رابردوو داهاتی نانەوتی هەرێم گەیشتووەتە چوار ترلیۆن و ٣٥٠ ملیار دینار و هەرێم پابەند نەبووەبە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان.

ئەوەش خراوەتە روو،مانگانە لە وادەی خۆیدا هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق پارەی مووچەیان بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام هەرێم خۆی دابەشی نەکردووە، هەر بۆیە ئەوان بەرپرسیار نین لە دواکەوتنی.

ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنج، جیاوازی ژمارەکانی نێوان بەغدا و هەرێمە، چونکە نزیکەی تریلیۆنێک دیناری مووچەی مانگی ١٢ لە هەرێم دیارنەماوە و حکومەتی کاربەڕێکەریش خۆی لێ بێبەری دەکات و تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ی دابەش نەکردووە. سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا، حکومەتی کاربەڕێکەر ١١ تریلیۆن و ٥٦١ ملیار دیناری مووچەی لە بەغداوە بۆ هاتووە و زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری داهاتی ناوخۆ و پارەی نەوتی قاچاخیشی لەبەردەستدا بووە.

هەرچۆنێک بێت، بە گوێرەی قسەی بەغدا و ئەو پارەیەی لە بەردەستی هەرێمە، بە زیادەوە بەشی مووچەی مانگی ١٢ دەکات و دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر خشتەی مووچە بڵاو بکاتەوە و دەست بکات بە دابەشکردنی مووچە.













گەلەری