PM:11:33:14/01/2025
37704 جار خوێندراوەتەوە
دادگای ئەڵمانیا، بڕیاریدا چیتر زنجیرە فرۆشگاکانی "ئاڵدی سود" رێگایان پێنادرێت "شوکولاتەی دوبەی" بفرۆشن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دادگای ئەڵمانیا، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی شوکلاتەی دوبەی بۆ ماوەیەکی کاتی، کۆمپانیاکە رێگەی پێنادرێت بەرهەمەکە بفرۆشێت چونکە بەگوێرەی بڕیارەکە بەرهەمێک لە ئەڵمانیا تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانرێت ناوی لێبنرێت "چکۆلاتەی دوبەی" یان هاوشێوەی ئەو بەرهەمە لە دوبەی بەرهەم بهێنرێت یان پەیوەندی جوگرافیای روونی لەگەڵ دوبەی هەبێت و دادگاش بۆی دەرکەوتووە ئەگەر وا نەبێت ئەوا مەترسی دروستبوونی چەواشەکردنی لەلای کڕیاران دروست دەکات.
ئاماژەیان
بەوەشکرد، رەنگە ئەمە وا لە کڕیاران بکات باوەڕیان بەوە هەبێت کە بەرهەمەکە لە راستیدا
لە دوبەی دروستکراوە و هاوردە کراوە بۆ ئەڵمانیا.
هاوکات،
داواکە لەلایەن هاوردەکاری شیرینی ئەندریاس فيلمرزەوە تۆمارکراوە، کە شوکولاتەی
دروستکراوی دوبەی لە ژێر ناوی مارکەی "فیکس" لە ئەڵمانیا دەفرۆشێت ئەگەر
زنجیرە فرۆشگاکانی "ئاڵدی سود" سەرپێچییەکە دووبارە بکاتەوە، ئەوا غەرامە
دەکرێت.
ئەوە
لەکاتێکدایە، کۆمپانیای ئالدی زوید لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی رابردوودا بەرهەمی
"چکۆلاتەی دوبەی" ی لە لقەکانی خستە بازاڕەوە کە ئەم شوکولاتانە لە تورکیا
بەرهەم دەهێنرێن وەک لە پشتەوەی پاکەتەکەدا نوسراوە.