سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهان و هەرێم دابەزی

AM:08:41:14/01/2025

2204 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ دابەزی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦٧١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٤ دۆلار دابەزی.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم کەمێک دابەزی، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩١ هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٥ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٧٢ هەزار دینارە.













گەلەری

‌بەپەلە