سەردێڕ:

بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

PM:09:29:10/01/2025

19944 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت سبەینێ رۆژی شەممە لە دوای نیوەڕۆ وە ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ دەستپیکردنى نمە باران.

ئاماژەیان بەوەکرد، باران لە سەرەتادا ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانى پاشان هەموو ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.

ئەوەشیان خستەڕوو، پێشبینى دەکرێت رێژەی باران بارین لە هەندێ لە ناوچەکانى گەرمیان و سلێمانى و راپەڕین و سۆران و دهۆک زیاتر بێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانى ترى هەرێم.

هاوکات، دەڵێن، ئەم شەپۆلە کاریگەریەکەى بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا رۆژی یەک شەممە بەتایبەت لە رۆژهەڵاتى هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١٤ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٢ پلەى سیلیزى

دهۆک: ١٥ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٧ پلەى سیلیزى


 













گەلەری