PM:01:20:03/09/2024
1572 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئامارەکان لەماوەکانی رابردوودا عێراق لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی یەکەمی چوونی گەشتیاردا بوو بۆ تورکیا، بەڵام بۆ مانگی رابردوو عێراق پلەیەک دابەزیوە و سعودیە بووەتە پلەی یەکەم.
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا رایگەیاندووە، بۆ مانگی رابردوو سعودیە لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدا بووە لە رێژەی چوونی گەشتیاردا بۆ تورکیا، کە رێژەکە ٢٠٣ هەزار و ٦٢٢ گەشتیار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی
مانگی رابردوودا ١١١ هەزار و ٩٦٠ گەشتیاری عێراقی سەردانی تورکیایان کردووە، بەمەش
عێراق رێژەی گەشتیارەکانی دابەزیوە و پلەکەشی دابەزیوە بۆ پلەی دووەم.
بەپێی ئاماری
وەزارەتەکە، رێژەی گەشتیارانی عێراق بەراورد بە مانگی ٨ی ساڵی رابردوو بە رێژەی
١.٨٨٪ دابەزیوە، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢٢ش، رێژەکە ٢.٧١٪ دابەزیوە.
لە مانگی ئایاری
ئەمساڵیشدا وەزارەتەکە رێژەی گەستیارانی عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە
مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەراورد بە ئایاری ساڵی رابردوو، رێژەی گەشتیاری عێراقی بۆ
تورکیا ١.٨٧٪ کەمی کردووە.