PM:04:16:02/09/2024
16284 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە رەزامەندی دراوە بە دامەزراندنی سەرجەم دەرچووانی پیشەیی بەشە پزیشکییەکانی ساڵی ٢٠٢٣.
بەپێی نوسراوێک کە لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە واژۆ کراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی پیشەیی بەشە پزیشکییەکانی ساڵی ٢٠٢٣.
هاوکات، نوسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە بۆ رەزامەندیدان لەسەر
تەرخانکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ ئەو دەرچووانەی دادەمەزرێنرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠ ساڵە لە هەرێم بە هەموو جۆرێک دامەزراندن راگیراوە
و چەندان جار دەرچوانی زانکۆ و یەکەمەکان هاتوونەتە سەر شەقام بۆ داواکردنی مافی خۆیان
بەڵام جگە لە وەڵامێکی سارد و بەڵێنێکی بێ ئەنجام حکومەتی کاربەڕێکەر و دەسەڵاتدارانی
هەرێم هیچیان بۆ دەرچوانی دانەمەزراو پێ نییە.