سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیلی له كه‌ناری ڕۆژئاوا لە فەلەستین كرد.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس رایگەیاند، نیگه‌رانن له تێكچونی دۆخی كه‌ناری ڕۆژئاوا و داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى گرتن و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتیانى فەلەستین ده‌كەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیسرائیل سه‌رپێچی له مه‌رجه‌كانی
یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و بە هێرشەکانی بۆ سەر کەناری رۆژئاوا ئاڵۆزییەکان
زیاتر دەکات.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل
له غه‌ززه زیانیان به باره‌گاكانی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان گه‌یاندوه.
وتیشی، هه‌فته‌ی ڕابردوو تیمه‌كانیان له غه‌ززه كه‌وتوەتە به‌ر موشه‌ك، بەوهۆیەشەوە
ئۆفیسێک و کۆگایەکیان بەتەواوی خاپور بووە.
پێشتر، راڤینا شامداسانی وتەبێژی رێکخراوی
مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە
کەناری رۆژئاوا بەرەو زیادبوون دەچێت و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ خراپتربوونی
دۆخەکە لە خاکی فەڵەستین.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئاگری شەڕ زیاتر لە ١٠
مانگە لە غەززە دەچێت بە ئاسماندا و بەهۆیەوە بە ملیۆنان هاوڵاتی ئاوارە بوون و
زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسیش کوژراون، هیواکانیش بۆ کۆتایی شەڕەکە بە نادیاری
ماونەتەوە.